ئەستێرەیەکی بۆلیوود، ڕۆژانە میزی مانگا دەخواتەوە

 

پۆڵەتیک پرێس

ئاکشای کیومار، ئەستێرەی بۆلیوود خوویەکی ڕۆژانەی زۆر تایبەتی خۆی ئاشکراکردووە، ئەویش خواردنەوەی میزی مانگایە.

ئاکشای دەڵیت؛ ڕۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە، کە ژمارەیەکی زۆر لە هیندییەکان بۆ سوود و چارەسەرکارییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاریدەهێنن.

ئاکشای کیوماری 53 ساڵ لە چاوپێکەوتنێکدا، ئەو زانیارییانەی ئاشکراکردووە کە خواردنەوەی میزی مانگا باشترین دژبەری کۆرۆنایە و ڕۆژانە لەسەر خواردنەوەی بەردەوامە.

کیومار وتویەتی؛ جیا لەچارەسەر دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەپزیشکی میللی هیندیدا میزی مانگا ئارامی و دڵنەوایی بەخشە بۆ جەستە.

زۆربەی هیندۆسەکان میزی مانگا دەخۆن و لای ئەوان میزی مانگا سوودی نەبڕواوە و بیشوماری هەیە، هاوکات ئەندامانی پارتی “بەهاراتییە جاناتا”ی ئەو وڵاتەش پێشنیاری خواردنی میز مانگایان کردووە بۆ رێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا