کۆبوونەوەی دادگای فیدڕاڵی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار بەڕێوەدەچێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەستیپێکرد.

ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو ڕۆژی 7ی شوبات پەرلەمان دەنگبدات لەسەر هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدە پەسەندکراوەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام ئامادەنەبوونی زۆرینەی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان بووەهۆی دواخستنی دانیشتنەکە.

ئەوەبوو دواتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی 8ی شوبات بڕیاریدا جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بکرێتەوە.

لایخۆیەوە باسم خەشان، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەلای دادگای فیدڕاڵیی سکاڵای تۆمارکرد لەسەر بڕیارەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا