قەرزی ناوخۆیی عێراق ئاشكرا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

دەزگای ناوەندی ئاماری عێراق رایگەیاند، قەرزی ناوخۆی عێراق لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2020 دا، گەیشتووەتە بڕی زیاتر لە 43 تریلیۆن دینار.

دەزگاكە رایگەیاند، قەرزی گشتی ناوخۆی عێراق بە 43 تریلیۆن و 454 ملیار و 406 ملیۆن دینار لە چارەكی یەكەمی ساڵی 2020 ڕاوەستاوە.

دەشڵێت، “یەدەكی نەختینەكانی عێراق بە بەراورد بە چارەكی چواری ساڵی 2019 كە 78 ترلیۆن و 253 ملیار و 336 ملیۆن دینار بووە، بەڵام لەمساڵدا 68 تریلیۆن و 253 ملیار و 336 ملیۆن دینار بووە”.

ئاماژە بەوەشدراوە، ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بانكی ناوەندی بۆ چارەكی یەكەمی ساڵی 2020 جێگیر بووە و دوو چارەكی كۆتایی ساڵی 2019 بە 1190 دینار بۆ هەر دۆلارێك دانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا