بەڵگەنامەیەکی نهێنی: رۆژانی جەژن باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکرێتەئامانج

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڵگەنامەیەکی هەواڵگری ئاشکرایکرد، پلان هەیە بۆ کردنەئامانجی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا لەماوەی رۆژانی جەژنی قورباندا.

ئەمڕۆ دووشەممە بەڵگەنامەیەکی نهێنی و بەپەلە ئاشکراکرا کە تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، هەواڵگری عێراق زانیاری پێگەیشتووە، کۆمەڵە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن بۆ کردنە ئامانجی ناوچەی سەوز و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بەڕێگای ناراستەوخۆ، یان ئەمڕۆ یان رۆژانی جەژنی قوربان ئەنجامدەدرێت.

لەبەڵگەنامەکەدا ئەوەش باسکراوە، هێرشەکە لەلای ناوچەی کەرخەوە و بەدیاریکراویش ناوچەی دەورە ئەنجامدەدرێت.

لەم دواییانەدا چەندین جار بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعێراق کرانەئامانج و لەوەڵامیشدا ئەمریکا چەند جارێک هێرشی کردەسەر بارەگای میلیشیا عێراقییەکان کە بەبڕوای ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، تا ئێستاش ئەم ناکۆکییانەی نێوان ئەمریکا و میلیشیاکان بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا