ئه‌و ڕووداوه‌ی ساڵێكی شوومی بۆ عێراق هێنا

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

بەپێی رای چاودێرانی سیاسی عێراق، ئەو قەیرانە ئەمنی و سیاسییانەی ساڵی رابردوو لە عێراق روویاندا، پەیوەندییان بە رووداوەکانی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2019 هەبوو بەتایبەتیش رۆژی 31ی کانوونی یەکەم، کاتێک چەند لایەنێکی سەر بە میلیشیا چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران، بە بەشداری سەرکردە دیارەکانی وەک ئەبومەهدی موهەندیس جێگری پێشووی دەستەی حەشدی شەعبی و قەیس خەزعەلی سەرۆکی هێزەکانی ئەهلی حەق و هادی عامری سەرۆکی میلیشیای بەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و بە ئاسانی چوونە ناوچەی سەوز لە بەغدا، چەند برپرسێکی عێراقی جەخت لەوە دەکەنەوە، هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانە بە ئاگاداری حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق ئەنجامدراوە.

هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانە بە ئاگاداری حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدراوە

رۆژی ٣١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩، چەند لایەنێکی سەر بە میلیشیاکانی ئێران هێرشیان کردە سەر بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز، لەدوای نزیکەی دوو سەعات لە کۆبوونەوە لە دەوری باڵیۆزخانەکە، ژمارەیەک لەو لایەنانە بەسەر دیوارەکاندا سەرکەوتن و چوونە مەیدانی باڵیۆزخانەکە، پاشان ئاگریان بەردایە ژووری پێشوازی و کامێراکانی چاودێریان شکاند و چەند ئۆتۆمبێلێکیان دزی، لەگەڵ ئەوانەشدا، چەندین کەرەستەی خزمەتگوزاریان تێکشکاند، پاشان چەند دروشمێکیان لەسەر دیوارەکانی بیناکە نوسی لەوانەش “سولەیمانی سەرۆکمانە” کە مەبەستیان لە فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی ئێران بوو.

هاوکات، خۆپیشاندەران ئاڵای حزبوڵای لوبنان و چەند میلیشیایەکی دیکەی چەکدارییان بەرزکردەوە، هەموو ئەمانەشیان لەپێناو کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد، ئەوەبوو دواتر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئەم هێرشانەی بە دەرچوون لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لەقەڵەمدا کە عێراق پێیانەوە پابەندە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هێشتا زۆر پرسیار بە بێ وەڵامی ماونەتەوە

لەدوای هێرشەکە، لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لە جلوبەرگ و شێوازی گەیشتنی میلیشیاکان بە یەکێک لە شوێنە هەرە هەستیارەکانی بەغدا بەتایبەتی و عێراق بەگشتی، بەڵام وەڵامێکی خێرا لەلایەن ئەمریکاوە درایەوە، کاتێک تەنیا دوای سێ رۆژ، لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر ناوچەیەک لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدای نێودەوڵەتی و بەهۆیەوە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران، کە دواتریش ئەم هەنگاوە چەندین پێشهاتی دیکەی بەدوای خۆیدا هێنا.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر هێرشەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا، هێشتا زۆر پرسیار بە بێ وەڵامی ماونەتەوە، لەوانەش، رێگای چوونە ناوەوەی هێرشبەران بۆ ناوچەی سەوز و چۆنێتی گەیشتنیان بە باڵیۆزخانە و دواتر سەرکەوتن بەسەر دیوارەکانیدا! لەگەڵ نهێنی پشت وەڵامنەدانەوەی ئەمریکا بە چەک و تەنیا رشتنی گازی فرمێسکرێژ بەناو خۆپیشاندەراندا، کە نەبووەهۆی راگرتنی هێرشەکە و تەنانەت خۆپیشاندەران گەیشتن بە خاڵێک کە زۆر نزیک بوون لە نوسینگەی فەرمانبەرانی ئەمریکا و لەنێویشیاندا ماتیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کە تەنیا دەرگایەک لە خۆپیشاندەرانی جیادەکردەوە.

السفارة الأميركية في بغداد تعلق جميع أعمالها بسبب هجوم ميليشيات الحشد

لەمبارەیەوە، بەرپرسێکی پێشووی حکومەتەکەی عەبدولمەهدی رایگەیاند، ئاگاداری پلانی چوونەناو باڵیۆزخانە و خۆپیشاندان بووە دژی ئەو بۆردوومانەی لە قائیم کرا و تێیدا یەکێک لە ئەندامانی حزبوڵا کوژرا، پلانەکەش لەنێوان هەریەکە لە هادی عامری و قەیس خەزعەلی و ئەبومەهدی موهەندیس جێبەجێکراوە بەمەبەستی ئەوەی ئەو پەیامە ئاراستەی باڵیۆزی ئەمریکا بکەن کە هێزەکانیان لە عێراق بچنە دەرەوە، هەر ئەوەش هۆکاری سەرەکییان بوو بۆ چوونەناو ناوچەی سەوز بە بێ هیچ رێگرییەکی ئەمنی.

لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتاوە پلانەکە بۆ شکاندنی شکۆی باڵیۆزخانە بوو لەڕێی شکاندنی حەرەمی ناوچەی سەوز و ترساندنی ئەو کەسانەی لەناو بیناکەی باڵیۆزخانەدا بوون بەتایبەت لە بینای سەرەکی کە نوسینگەی باڵیۆز و یاریدەدەرەکانی لەخۆگرتووە، زۆرێک لەو کەسانەی هێرشەکەیان ئەنجامدا، سەر بە هێزەکانی حزبوڵا و عەسائیب و بزوتنەوەی نەجیبا و میلیشیای بەدر بوون.

نازانرێت هۆکار چییە کە بۆچی باڵیۆزخانەی ئەمریکا زانیارییەکان رادەستی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ناکات!

لەوبارەیەوە، پەرلەمانتارێکی عێراق کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند، باڵیۆزخانەی ئەمریکا وێنە و داتای ئەو کەسانەی لەلایە کە بەشدارییان لە هێرشەکەدا کردبوو و لەڕێی کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراون، بەڵام نازانرێت هۆکار چییە کە بۆچی ئەو زانیارییانە رادەستی حکومەتەکەی مستەفا کازمی ناکەن، بەتایبەت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق سوورە لەسەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە!

ماوەی 10 رۆژە، هێزە عێراقییەکان، رێوشوێنی توندیان لە دەوروبەری ناوچەی سەوز و چەند ناوچەیەکی دیکەی بەغدا کە بە شوێنی میلیشیاکانی ئێران دادەنرێن گرتووەتەبەر، ئەو هەنگاوەی عێراقیش لەدوای ئەو هێرشە موشەکییە یەک لەدوای یەکانە دێت کە دەکرێتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لەوبارەیەوە، بەرپرسانی عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە، ئەگەری زۆرە لە هەر ساتێکدا بێت دووبارە هێرش بکرێتەوە سەر بەڵیۆزخانەی ئەمریکا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا