تاڵیبان ناوچەیەکی ديكةى ئةفغانستانى کۆنترۆڵکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەک لە ئیدارەی تارینکۆت ڕایگەیاند”تاڵیبان کۆنترۆڵی زۆرینەی گەڕەکەکانی شاری تارینکۆتی سەربە ویلایەتی ئارزوگانە لە باشوری ئەفغانستان كردووە كە بە ناوەندی ئیداری ویلایەتەکە ناو دەبرێت”.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ناوچانە زۆرینەیان خۆیان ڕادەستی تاڵیبان کرد.

وتیشی، “سوپای ئەفغانستان توانیویەتی شەوی ڕابردوو ناوچەیەکی بەرفراوان ڕزگار بکات، کە نزیکەی دوو کلیۆمەتر لە تارینکۆت دووربوو”.

ڕۆژی شەشی ئابی ئەم مانگە تاڵیبان ڕایگەیاند، زارانگی پایتەختی ویلایەتی نەمرۆزیان لە باشوری ڕۆژئاوای ئەفغانستانی لە ساڵی ٢٠١٦وە کۆنترۆڵ کردووە.

بزوتنەوەی تاڵیبان تاوەکو ئێستا نزیکەی ٨ ویلایەتی لە ئەفغانستان داگیرکردووە، ژمارەی ویلایەتەکان لە ٣٤ دانە زیاترە، یەکێک لەوانە شاری قەندوزە کە نزیکەی ٦٠ کیلۆمەتر لە سنوری تاجیکستان دوورە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا