لە هەولێر خۆپیشاندانی شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیپێکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە شۆفێرانی بارهەڵگر لە هەولێر دژی گرانبوونی نرخی کێشان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.

بەشێک لەو خۆپیشاندەرانە بە پەیامنێری پۆڵەتیک پرێسیان ڕاگەیاند، “ئێمە ڕۆژانە چەند جارێک هاتوچۆ دەکەین و ئەو نرخەی بڕیارە لە 1ی ئایارەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە بۆ ئێمە زۆرە”.

دەشڵێن، “ئێمە نەک قازانج ناکەین دەکەوینە زیانەوە، داوا دەکەین نرخەکەی بگەڕێننەوە بۆ ئەوەی جاران یاخود ئەو پێنج هەزارەی وەریدەگرن با بۆ 24 سەعات بێت”.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردووش شۆفێرانی بارهەڵگر لە هەولێر دژی گرانبوونی نرخی کێشان گردبوونەوە و وتیان، سەرەتا بەخۆڕایی بوو، دواتر کردیانە 1000 دینار و پاشانیش نرخەکەیان زیادکرد بۆ 3000 دینار، ئێستاش دەیانەوێت لە 1ی ئایارەوە بیکەنە 5000 دینار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا