پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بەسەختی برینداری کردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە7ی ئایار، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک هێرشیکردە سەر کەسێک و بەسەختی برینداریکرد، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکەیان گەیاندە نەخۆشخانە، کە باری تەندروستی ناجێگیربوو.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی هەواری شار دەستگیربکرێت.
ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار(ئ، ک، ئ) لەدایکبووی 2003 بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی(31/405) لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.