پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ، سیستەمی فۆرمی تۆمار رادەگیرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی حوزەیرانی 2022، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، بەمەبەستی فراوانکردنی سیستەمی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ، بۆ ماوەی 24 کاتژمێر سیستەمە دەوەستێت و لەگەڵ بەکارخستنەوەی ئاگادارتان دەکەینەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، بەگوێرەی نوێترین ئامار ، لەرۆژی ھەینی 17ی حوزەیران تاوەکو 21ی حوزەیران 51 ھەزار و 179 کەس فۆڕمیان بەسەرکەوتویی پڕکردووەتەوە.