پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی LBC بەڕیتانی ئاشکرایکرد،” عێراق چەندین ساڵە لە دواوەیە و بەڕیتانیا هەوڵی زۆری بۆ خۆشگوزەرانی عێراق داوە، بەڵام من پێموایە ئێستا دەرفەتێکی باشە بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو ئەجێندایە”.
ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران پلای باشی بۆ بنیاتنانەوەی عێراق هەیە، بۆیە سەقامگیری دارایی لە عێراق وادەکات خەڵک کەمتر کۆچبکەن بۆ بەڕیتانیا بەتایبەتی دابینکردنی هەلی کار، هەروەها هانی بەڕیتانیا دەدەم وەبەرهێنان لە عێراق و کوردستان بکات.
جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین کانزای سروشتی و سەرچاوەی مرۆیی کە دەستی بۆ نەبراوە، هەروەها خاوەنی نەوت و غازی سروشتی زۆرن.