بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆچی دوایی دایکی وەزیری ڕۆشنبیری پەیامێکی بڵاوکردەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری رۆشبیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی.

لە پەیامێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، “بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم. کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، ھەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەھیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ ھەموولایەکمان”.

وتیشی: بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میھرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە ھەموو لایەک ببەخشێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا