سودانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکەی سۆران دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات.

ئەمڕۆ شەممە9ی کانونی یەکەم، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران کرد.

هاوکات، سودانی داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات هەموو جۆرە هاوکارییەک پێشکەشی بریندارانی ڕووداوەکە بکەن.

دوێنێ شەو هەینی8ی کانونی یەکەم، لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا لە سۆران ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و بەهۆیەوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا