عێراق زیاتر لە 500 هەزار ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا دابەشدەكات

پۆڵەتیك پرێس

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراقڕایگەیاند، بەپێی ئەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ كۆمپانیای كۆڤاكس كراوە ، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا قۆناغێكی دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته‌ عێراق.

ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گشتی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژەی بەوەكردووە، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا و له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانیه‌وه‌ له‌ پارێزگاكان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی 568 هه‌زار ڤاكسین ده‌كەن.

دەشڵێت ” وه‌زاره‌ت توانای ته‌رخانكردنی دوازده‌ هه‌زارقه‌ره‌وێڵه‌ی هه‌یه‌ بۆ توشبوانی كۆرۆنا، 60 تاقیگه‌شی بۆ پشكنین دیاریكردوه‌، جگه‌ له‌وانه‌ش ده‌ هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی ئاماده‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری توشبوانی پێ بكات”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە رۆژی یەكی ئەم مانگە وڵاتی چین بڕی 50 هەزار ژەم ڤاكسینی دژە كۆرۆنای وەك دیاری بۆ عێراق نارد، لە قۆناغی یەكەمیشدا ڤاكسینە بە ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستیانەی كە لە هێڵی پێشەوەی رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆدابوون درا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا