داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسان ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، “داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی نیسانی ڕابردوو گەیشتووەتە 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 هەزار دۆلار”.

وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، “عێراق لە مانگی نیسانی ڕابردوودا بڕی 101 ملیۆن و 390 هەزار و 662 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە بە داهاتی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 هەزار دۆلار”.

ئەوەشی خستەڕوو، “عێراق لە مانگی ڕابردوودا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و خواروو بڕی 98 ملیۆن و 100 هەزار و 42 بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە”.

وتیشی، “ڕێژەی نەوتی هەناردەکراو لە کێڵگەکانی کەرکوک لەڕێی بەندەری جەیهانەوە گەیشتووەتە 2 ملیۆن و 991 هەزار و 60 بەرمیل نەوت”.

هەر بەپێی بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت، عێراق لە مانگی ڕابردوودا بەرمیلێک نەوتی بە 104.637 دۆلار فرۆشتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا