روونكردنەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی بەڕێوەبەری كۆمپانیا كۆرییەكەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی گیانلەدەستدانی بەرێوبەری كۆمپانیای دایۆی كۆریای باشوورەوە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، كاركردن لەبەندەری فاو بەردەوامەوە.

وەزارەتی گواستنەوە لەراگەیەنراوێكدا دەڵێت، “بەداخەوەین بۆ روداوی “خۆكوشتن”ی بەڕێوەبەری هونەری كۆمپانیای “دایۆ”ـی كۆری كە جێبەجێكاری پڕۆژەی بەندەری فاوە لە بەسڕە”.

ئاماژە بەوەشدەكات، سەرەڕای ئەو رووداوە، بەڵام كاركردن لەبەندەرەكە بەردەوامەو رانەوەستاوەو روداوەكە كاریگەری لەسەر بەردەوامی بونیاتنانی پڕۆژەی بەندەری فاو نابێت.

ئەو راگەیەنراوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ تەرمی بەڕێوەبەری كۆمپانیای دایۆی كۆری لەبەسڕە دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا لایەنی پەیوەندیدار هەڵوێستی خۆی لەو بارەی رووداوەكەوە بڵاونەكردوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا