عەلی حوسێن: قوباد تاڵەبانی سەرپشككراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندیەكانی كوردستان و عێراقی ئەو حزبە دەڵێت، قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆكوەزیرانی هەرێم سەرپشككراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی سەرجەم دەروازە سنورییەكان.

عەلی حوسێن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی بنبڕكردنی قاچاخچییەتی لە دەروازە سنورییەكان وتی: حكومەتی لیژنەیەكی پێكهێناوە و قوباد تاڵەبانیش سەرپشككراوە و هێزێكیشی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە.

وتیشی، بابەتی قاچاخچییەتی پەیوەندی بە یەكێتی و پارتییەوە نییە بەڵكو پەیوەندی بە حكومەتەوە هەیە، نوێنەری حكومەت كاك قوباد تاڵەبانی سەرپشك كراوە بۆ سەرپەرشتیكردنی هەموو دەروازە سنورییەكان، حكومەت لیژنەیەكی پێكهێناوە و هێزێكی وەزارەتی ناوخۆش بۆ ئەو بابەتە ماوەیەكە دەستبەكاربووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا