چاودێرێکی سیاسی: سەدر بە تویتێک 2 ملیۆن کەس دەهێنێتە سەر شەقام

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چاودێرێکی سیاسی پارتی یەکێک لە مەرجەکانی پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەکات.

عیماد باجەلان چاودێرێکی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا دابەشبوون و بڵاوبوونەوە لە ناو لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیدا هەیە، بە هۆی ئەوەی بەشێک لە سەرکردە سیاسیەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پێیان وایە حکومەت بەبێ سەدر پێکناهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، سەدر بە بڵاو کردنەوەی یەک تویت، دەتوانێت 2 ملیۆن کەس بهێنێتە سەر شەقام، مانەوەی هەرحکومەتێک بەبێ سەدر کەمێک ئەستەمە.

عیماد باجەلان وتیشی، تەنانەت نوری مالکیش گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی جارێکیتر ئەو هەلەی بۆ دووبارە نابێتەوە چونکە کشانەوەی سەدر لە پەرلەمان تاکە هەلی ئەوە، بەهۆی ئەوەی بووەتە هۆی زیادبوونی ژمارەی کورسیەکانی.

ڕوونیشی کردەوە، پێ دەچێت لەدوای جەژن پارتی و یەکێتی بگەنە رێککەوتن، یان رێکنەکەون،

سەبارەت بە مەرجی ڕێککەوتنی پارتیش بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، تەنها جێبەجێکردنی خاڵەکانی دەستوورە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا