خواست لەسەر گۆشتی سوور 500% زیادیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرەڕای بەرزی نرخەكەی بەڵام خواست لەسەر گۆشتی سوور 500% زیادیكردووە.

بەپێی داتاكانی كوشتارگەی سلێمانی، ماوەی هەفتەیەكە بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو خواست لەسەر گۆشتی سوور زیادیكردوە و رۆژانە 250 هەزار كیلۆ گۆشتی سوور ڕەوانەی بازاڕەكانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی دەكرێت، ئەمەش لە كاتێكدا پێشتر لەرۆژانی ئاسایی، بازاڕ پێویستی بە 60 هەزار كیلۆ گۆشتی سوور هەبوو.

زیادبونی خواست لەسەر گۆشت لەكاتێكدایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نرخەكەی بەرزبووەوەو یەك كیلۆ گۆشت 20 هەزار دیناری تێپەڕاند و ئەوەش وایكرد خواست لەسەر گۆشت كەمتربێتەوە.

ماوەی هەفتەیەكە خواست 500% زیادیكردوەو لەئێستادا رۆژانە 250 تۆن گۆشتی سوور لەبازاڕی سەنتەری پارێزگای سلێمانی ساغدەكرێتەوە كەئەو بڕە 70% پێویستی بازاڕ دابیندەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا