حكومەتی عێراق دەستی بە جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەرێمەوە كرد

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم و گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێم كۆبوونەوە بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، لەوەزارەتی نەوتی عێراق بە ئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت لەگەڵ كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم كۆبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت و جێگری بەڕێوەبەری كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق ئامادەبوون، گفتوگۆیان لەسەر جیاوازی گرێبەستە نەوتیەكان و بەشداریكردن لە گرێبەستەكان كرد.

لە كۆبونەوەكەدا، چەند نمونەیەكی گرێبەستەكان خرانەڕو و گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت لەڕووی یاسایی و پرۆفێشناڵی دارایییەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ كۆبوونەوەی چڕوپڕی بەردەوام لەگەڵ شارەزایان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كە بۆ ئەو بەباتە پێكهێنراون دەكەن بەئامانجی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی دۆسیەی نەوت و غازی هەرێم بەئامادەبوونی ژمارەیەك لێپرسراو و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیا سۆمۆ.

15ی شوباتی ئەمساڵ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پێنج بڕیاری لەبارەی نادەستوری بوونی یاسای نەوت و غازی هەرێمەوە دەركرد.

دوێنێ‌ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو لیژنەیەكی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا