ترامپ هەڕەشەی توند لەئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا پاش ئەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەعێراق كرایە ئامانجی ژمارەیەك موشەك، هەڕەشەی توندی لەئێران كرد.

دۆناڵد ترامپ لەتویتێكدا لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: ڕۆژی یەكشەممەی رابردوو چەندین موشەك ئاراستەی باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا كرا، ئێمە پێشبینی دەكەین ئەو موشەكانە لە كوێوە هاتوون.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها نووسیویەتی: ئێستا پێشبینی ئەوەش دەكەین، كە ئێران هێرشی تر ئەنجامدەدات لەعێراق.

ترامپ لەدرێژەی تویتەكەیدا، بە هەڕەشەیەكی ڕاشكاوانە بۆ سەر ئێران بەردەوام بوو، وتیشی: هەندێك ئامۆژگاری دۆستانە بۆ ئێران، ئەگەر یەك ئەمریكی بكوژرێت، ئێران بە بەرپرسیار دەزانم، بۆیە بە وریاییەوە بیربكەوە.

رۆژی یەك شەممەی رابردوو ژمارەیەك موشەك لەبەغدا ئاراستەی باڵوێزخانەی ئەمریكا كراو گروپە چەكدارییەكانی سەر بەئێران لەعێراق تۆمەتبارن بەئاراستەكردنی ئەو موشەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا