نرخی نەوت نزمبوونەوەی تۆماركرد

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو زنجیریەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد.

ڕۆژی شەممە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرێژەی سەدا یەك دابەزینی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی مانگرتنێكی كرێكارانی بەرهەمهێنانی نەوت لە نەرویج.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی نرخی نەوتی برێنت، 54 سەنت بەرێژەی 1.25% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42,80 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیەو بە نەوتی (WTI) ناسراوە، 64 سەنت بەرێژەی 1,55% دابەزی‌و هەر بەرمیلێكی بە 40,55 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

سەرەڕای دابەزینەكانی نرخی نەوت، بەڵام بەكۆی هەفتە نرخەكەی بەرێژەی 9% لەماوەی ئەو هەفتەیە بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا