بكوژەكەی جۆرج فلۆید 22 ساڵ زیندانی دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دێرك شۆڤین، ئەو ئەفسەرەی پێشووی پۆلیس كە ئەژنۆی خستە سەر ملی جۆرج فلۆید تا گیانی لە دەستدا، بە (22) ساڵ و شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا.

رووداوی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید كاردانەوەی توندی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریكا لێكەوتەوە و بزووتنەوەی رەش پێستەكان داوای سزادانی پۆلیسەكەیان دەكرد.

هەروەك بڕیارە لە مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو سێ پۆلیسی دیكە لەسەر هەمان دۆسیە دادگایی بكرێن.

لە مانگی ئایاری 2020 دێرك شۆڤین، ئەژنۆی خستە سەر ملی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست، بۆ ماوەی نۆ دەقیقە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.

رووداوەكە كە بە كامێرای مۆبایل گیرابوو كاردانەوەی زۆری لەسەر ئاستی جیهان و ناوخۆی ئەمریكا لێكەوتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا