پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هاووڵاتییانی عێراقی دەكات خاكی ئۆكراینا جێبهێڵن و مۆڵەتیش دەداتە كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی بۆ بەجێهێشتنی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ شەممە،12_2_2022 وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، لە سۆنگەی سووربوونی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئاسایش و سەلامەتیی رەوەندی عێراقی لە ئۆكراینا و بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتە، وەزارەتی دەرەوە داوا لە رەوەندی عێراقی دەكات خاكی ئۆكراینا جێبهێڵن و گەشتی ئەو وڵاتە نەكەن، ئەمەش لەپێناو سەلامەتییان.
شەوی هەینی، 11-2-2022 جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بە سەركردەكانی دیكەی ناتۆ و یەكێتیی ئەوروپای راگەیاند، ئەوان باوەڕیان وایە كە پووتین بڕیاریداوە ئۆكراینا داگیربكات، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدواداهات و بەشێكی زۆری وڵاتان لەنێوانیاندا بەریتانیا، ئیسرائیل، ئەڵمانیا و ئەمریكا داوایان لە خەڵكی وڵاتەكانیان كرد ئۆكراینا جێبهێڵن.