پۆڵەتیك پرێس:
جەنراڵ فرانك ماكینزی فەرماندەی سوپای ئەمریكا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەیی سوپای وڵاتەكەی بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێكی ئێران راگەیاند.
جەنراڵ فرانك ماكینزی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، سوپای وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك، كە لایەنی ئێرانی بیەوێت لەساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران بیكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكە.
ئەو فەرماندەی سوپای ئەمریكا راشیگەیاند، كە ئەوان دەستپێشخەری بۆ هیچ هێرشێك ناكەن، بەڵام وەڵامی هەر هێرشێكیش دەدەنەوە، ئەوەش وەك بەرگریكردنێك لەخۆیان.
رۆژی سێی كانوونی دووەمی داهاتوو، ساڵیادی كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسە، كە لەساڵی 2020 لەلایەن فڕۆكەیەكی ئەمریكی كرایە ئامانجو لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كوژرا.