مانگانە ئێران 9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی مانگانە 8 بۆ 9 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژەی %20 بەرهەم دەهێنێت.

رۆژی سێشەممە، عەلی ئەکبەر ساڵحی رایگەیاند، لە ئێستادا تاران لە وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمی، هەموو سەعاتێک 17 بۆ 20 گرام یۆرانیۆمی پیتێندراو بە رێژەی %20 بەرهەم دەهێنێت.

ساڵحی لەمیانی چلەی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ناوی بنکەی تاران بۆ توێژینەوە ئەتۆمییەکان گۆڕاوە بۆ بنکەی موحسین فەخریزادە بۆ توێژینەوە ئەتۆمییەکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی دووشەممە، بێهروز کەمالوەندی وتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاشکراکرد بە رێژەی %20 لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا