ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی لەسەر هێرشكردنە سەر پارێزەرێك هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ناوەندی كاروباری یاسایی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی هێرشكردنەسەر پارێزەر محەمەد یابە سۆفی دەكات و دەڵێت، ئەم تاوان و تیرۆری كەسایەتییە بەتەنها بەرامبەر پارێزەر محەمەد یابە ئەنجام نەدراوە، بەڵكو دەستدرێژیكردن بووە بۆ سەر كۆی دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا لەهەرێمدا.

دەقی بەیاننامەكە…

بەیاننامەی ناوەندی كاروباری یاسایی ( ی.ن.ك) سەبارەت بەڕفاندن و ئەشكەنجەدانی

پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی)

بەناوی ناوەندی كاروباری یاساییەوە زۆر بەتوندی سەركۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەكەین كە لە شاری هەولێر لەلایەن چەند كەسێكی لە یاسا دەرچوو بە درندانەترین شێوە بەرامبەر بەپارێزەری راوێژكار (محمد یابە سۆفی) ئەنجامیانداوە.

دیارە ئەم تاوان و تیرۆری كەسایەتییە بەرامبەر پارێزەری ناوبراو ئەنجام نەدراوە بەتەنها، بەڵكو دەستدرێژی كردن بووە بۆ سەر كۆی دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا لەهەرێمدا، هەروەك لە ماددەی (22) یاسای كاری پارێزەرایەتی دا بەڕونی هاتووە (دەستدرێژی كردنە سەر پارێزەر وەك دەستدرێژی كردنە سەر دادوەر وایە) .

هەر بۆیە داواكارین لەسەندیكای پارێزەران و هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم هەڵوێستی جدییان هەبێت بەرامبەر بەسزاگەیاندنی بكەرانی ئەو تاوانە، تاوەكو تاوانی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا