گۆڕان: سەرۆكی هەرێم لەم كاتەدا ناتوانێت لێبوردن بۆ سزادراوانی بادینان دەربكات

پۆڵەتیك پرێس

رێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت، دۆسیەی سزادراوانی بادینان بوەتە خاڵێكی ناشرین بۆ مێژوو ئەزمونی حكومرانی ئەم هەرێمە، لێبوردنی تایبەت لەلایەنی سەرۆكایەتی هەرێم، كاتێك دەبێت كە بریارەكە پلەی كۆتای وەربگرتبێت، كە خودی لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەری ریشەی نیە بۆ سزادراوان، هەرچەندە سزادروان ئازاد دەكرێن، بەڵام بریاری ئیدانەكردنیان دەمێنێتەوە.

چۆمان محەمەد عەلی، رێكخەری ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر دۆسیەی سزادراوانی بادینان نووسینێكی بڵاوكردووەتەوە لە بەشێكی ئەو نووسینەدا دەڵێت: ئەم كەیسە بۆ ناو و ناوبانگ و پێگەی هەرێم گاریگەری خراپی دەبێت، بێگومان ئەمە بۆتە خاڵێكی ناشرین بۆ مێژو ئەزمونی حكومرانی ئەم هەرێمە.

دەقی نوسینەكە:

تادێت كاردانەوە و فشارنێودەوڵەتییەكان لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان فراوانتر دەبێت، رۆژانی رابردوو ئەمریكا و ئەڵمانیا وكەنەدا و فەرەنسا و نوێنەرایەتی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق داوایان لە حكومەتی هەرێم كرد دادگاییكردنێكی دادپەروەرانە بۆ سزادراوانی بادینان بەڕێوە ببات و ئازادیی رادەربڕین و رۆژنامەوانی بەرجەستە بكات.

هەروەك رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش لە نوێترین كاردانەوەیدا داوای ئازادكردنی بەپەلەی سزادراوانی بادینان دەكات، ئەم كاردانەوانەش پێشبینیمان كردبوو لە چەندین رونكردنەوە و بەیاننامە و لێدواندا باسی ئەوەمان كردبوو ئەم كەیسە بۆناو و ناوبانگ و پێگەی هەرێم گاریگەری خراپی دەبێت، بێگومان ئەمە بۆتە خاڵێكی ناشرین بۆ مێژو ئەزمونی حكومرانی ئەم هەرێمە، سەرباری فشارە ناوخۆییەكان بەسەرجەم حزب و رێكخراو چین و توێژەكان و بێ هیوای و بێ متمانەی هاوڵاتی بەدادگا، هەروەها روی راستەقینە و دۆخی دەسەڵاتی دادوەری هەڵماڵی بەوەی لە چ قۆناغێكی دادوەری خراپ و دەستوەردان وبێمتانەی و نا سەربەخۆییدان.

لە ئێستادا دروسترین رێگە بۆ ئاوەژوكردنەوە و نەهێشتنی ئەو فشارە نێودەوڵەتیە بۆ ئەم كەیسە، بریتیە لەوەی خودی دەسەلاتی دادوەری لەكاتی تانەدان بەرێگەی راستكردنەوەی بریاری پێداچونەوە، بریاربدات بەهەڵوەشانەوەی سزای ئەم سزادراوانە، كە ئەمە دەبێتە دەروازەیەك بۆ گێرانەوەی متمانەی هاوڵاتی بۆ دادگاو رۆڵی دەبێت بۆ داهاتوو حیزب بەویست وخواستی خۆی نەتوانی بەبێ بونی كرداری تاوانكاری سزای خەڵك بدات.

سەرباری ئەوە كاریگەری دەبێت لە نەهێشتنی ئەو وێنە ناشرینەی كەلە دنیای دەرەوە بۆ هەرێمی كورستان كێشراوە، بەهۆی ئەم بریارەوە، هەرچەندە بۆ ئەو ئازادی و دیموكراسی و سەربەخۆیە هەزاران قوربانیمان بۆداوە، ئەم كەیسە لە ئاراستەو مەساری یاسایی دەرچوە، زۆر رەهەندی وەرگرتوە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان، تیپەراندن و مكوركردن و بەردەوامیدان لەسەر سزادانیان زیانی بە پێگەو هاوكاری و مامەڵەو رەفتاری ئەو وڵاتانە دەبێت، بێ باجدان و قوربانیدان ناشكێتەوە، چونكە، بریارەكە بە چەشنێكە كونسوڵی ئەو ووڵات و رێكخراوانەی كردۆتە بەشێك لە مەترسی و هەرەشە بۆ ئاسایشی هەرێم، وە مەترسییەكانی بریارەكە لە داهاتودا تاك بەتاك و حیزبەكانی تری هەرێمی كوردستانە، ئیمە پێیمان وایە لێبوردنی تایبەت لەلایەنی سەرۆكایەتی هەرێم، كاتێك دەبێت كە بریارەكە پلەی كۆتای وەربگرتبێت، كە خودی لێبوردنی تایبەتی سەرۆكایەتی هەرێم چارەسەری ریشەی نیە بۆ سزادراوان، هەرچەندە سزادروان ئازاد دەكرێن، بەڵام بریاری ئیدانەكردنیان دەمێنێتەوە، ئەم كردارە ئاسایی و گفتوگۆیانەی نێو فەیسبوك دەبێتە تاوانێكی مەترسیدار، لەداهاتودا، كێیان بوێت بەم مادەیە راپێچی دەكەن بۆبەردەم دادگا.

چۆمان محمد علی
رێكخەری ژوری یاسای و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا