هەپەگە: پەیوەندییمان بەكوشتنی بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی سەرزێ وە نییە

پۆڵەتیك پرێس

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكی بە كوژرانی غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوبەری دەروازەی سەرزێرێ ‌وە نییە.

هەپەگە لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كوژرانی غازی ساڵح ئالی خان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی گومرگی سەرزێ پەیوەندی بە ئەوانە نییە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەیان دەكرێت دوورن لە راستییەوە.

دەشڵێن، “ئێمە لەو هێرشە ڕەشەدا تۆمەتباركراین، بەڵام هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییەو ئەو راگەیەندراو و هەواڵانەی دراون درۆن و دوورن لە ڕاستییەوە”.

رۆژی هەشتی ئەم مانگە، غازی ساڵح ئالیخان بەڕێوەبەری ئاسایشی دەروازەی گومرگی سەرزێڕێ لە پارێزگای دهۆك، لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقەی لێكراو كوژرا.

دواتریش ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێكدا پەكەكەی بە كوشتنی غازی ساڵح تۆمەتبار كردو رایگەیاند، پێشر بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەكەكە هەڕەشەی تیرۆركردنیان لە غازی ساڵح كردبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا