پەكەكە: تۆڵەی ئەو گەریلایانەمان كردەوە كە بە چەكی كیمیایی شەهیدبوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە ڕایگەیاند بۆ تۆڵەكردنەوەی ئەو گەریلایانەی كە لە ناوچەكانی شاخە سوور و مام ڕەشۆ بە چەكی كیمیایی شەهیدبوون، چالاكیی بەرفراوانیان لە ناوچەی ئاڤاشین ئەنجامداوە و لە ئاكامدا بەلانیكەمەوە چوار داگیركەر سزادراون.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی چالاكییەكانی24 كاتژمێری ڕابردووی گەریلاكان لەدژی سوپای توركیا بڵاوكردەوە.

لە راگەیندراوەكەدا هاتووە: رۆژی 6 ی تشرینی یەكەم، تیمەكانی گەریلا لە گۆڕەپانی مام رەشۆ-ی ئاڤاشین چالاكییەكییان لە دژی داگیركەران ئەنجامدا و گەریلاكانی یەكەی گەڕۆك لە دوو قوڵەوە لێیاندان، لەو چالاكییەدا لانیكەم چوار داگیركەر لە سەنگەرەكاندا سزادران.

لە راگەیەندراوەكەی هەپەگەدا ئاماژە بە چالاكییەكی دیكە كراوە لە دژی سوپا توركیا، لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا