پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە 43 هەمین ساڵیادی راگەیاندنی فەرمی دامەزراندنییدا، پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە )، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە، بزووتنەوەكەمان و گەلەكەمان بۆ ئازادی بەهێزتر دەجەنگن و سەركەوتنێكی گەورە بەدەستدێنن، هێزەكانی گەریلای قارەمانی ئێمە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا داستان دەنوسنەوە و لە هەموو كوردستان لە ژێر فەرماندەیی مەعنەوی هەڤاڵە نەمرەكانمان دەلال ئامەد و ئازێدا، فاشیزم و گۆشەگیری تێكدەشكێنن.
دەقی راگەیەندراوەكە:
ئێمە لە مانگی تشرینی دووەمداین، كە مانگی پەكەكەیە ئێمە لە43 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی فەرمی پەكەكەداین. ئێمە وەك پارت و گەل دەچینە44 هەمین ساڵی ئازادییەوە بە پێشەنگایەتیی پەكەكە. لەم ساڵە نوێیەدا رایدەگەیەنین، ئێمە هەنگاوی كاتی ئازادی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر هێڵی سەركەوتن فراوانتر دەكەین.
ئێمە27 ی تشرینی دووەم، ئاهەنگی دامەزراندنی پارتەكەمان لە هەموو ناوچەیەك پیرۆز دەكەین.
بەم بۆنەیەوە، 43 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە، جەژنی پارتەكەمان، لە سەرەتادا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، گەلی وڵاتپارێزمان و هەڤاڵانی شۆڕشگێڕ و دیموكراتیمان پیرۆز دەكەین. یادی هەموو شەهیدەكانمان دەكەینەوە كە بە شەهیدی گەورەی هەڤاڵ حەقی كارەر دەستی پێكرد و لە مام ڕەشۆ و خەلیفان و زەندورا و خەلیفان شەهید بوون. لە 44 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو ئەو كەسانە دەخوازین كە بۆ ئازادی و دیموكراسی تێدەكۆشن. پێش هەموو شتێك داوا لە هەموو گەل و دۆستانمان دەكەین كە 27 ی تشرینی دووەم جەژنی دامەزراندنی پارتەكەمان لە هەموو ناوچەیەك بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز بكەن!
ئێمە بەڵێنمان دووپات دەكەینەوە بۆ ژیانەوەی بیرەوەرییەكانی شەهیدان
وەك دەزانرێت پەكەكە پارتی ڕێبەرتی و شەهیدانە، ڕێبەر ئاپۆ وتبووی كە پەكەكە پارتی شەهیدانە و شەهیدان پەكەكەیین. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو مانگێكی ساڵ و هەفتە و ڕۆژ لە نیو سەدەی خەباتی ئازادیدا شەهیدی زۆر درا. مانگی تشرینی دووەم كە مانگی ساڵیادی دامەزراندنی پارتەكەمانە، لە سەرەوە بۆ خوارەوە پڕە لە شەهیدی قارەمان. لەسەر ئەم بنەمایە لە كەسایەتی دەلال ئامەد ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە، فەرماندەی هەپەگە و فەرماندەیی ناوەندی یەژاستار بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدەكانمان دەكەینەوە. بەڵێنی خۆمان دووپات دەكەینەوە كە ئامانجی شەهیدە قارەمانەكانمان بەدیدەهێنین و لەسەر یادكردنەوەی ئەوان ژیان دەكەین.
چوار ساڵ بەسەر شەهیدبوونی هەڤاڵ دەلال ئامەد تێپەڕی. هەڤاڵ دەلال ئامەد لە ئامەدی دڵی كوردستان لەدایكبووە و لەوێ گەورە بووە. دواتر هەڤاڵ دەلال لە بۆتان كە قەڵای بەرخۆدانی كوردستان ەشەهید بوو. لەم چوار ساڵەدا شەڕێكی گەورەی تۆڵەسەندنەوە و ئازادی بە پێشەنگایەتی یەژاستار كە پێشەنگی ئازادی گەلی كورد و ژنانی كوردە بەڕێوەدەبرێت. سەدان گەنج بەشداری ڕیزەكانی گەریلا بوون و چەكی ئازادی هەڤاڵ دەلالیان هەڵگرت. لەژێر فەرماندەیی دەلال ئامەد كە ژنێكی خەڵكی كوردستان بوو، هێزێكی ئازادی بەهێز و جەنگاوەری دروست بوو.
ئێمە لەو باوەڕەداین كە لە پێنجەمین ساڵی شەهیدبوونی هەڤاڵ دەلالدا، بزووتنەوەكەمان و گەلەكەمان بۆ ئازادی بەهێزتر دەجەنگن و سەركەوتنێكی گەورە بەدەستدێنن. هێزەكانی گەریلای قارەمانی ئێمە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین و لە هەرێمەكانی پاراستنی میدیا داستان دەنوسنەوە و لە هەموو كوردستان لە ژێر فەرماندەیی مەعنەوی هەڤاڵە نەمرەكانمان دەلال ئامەد و ئازێدا، فاشیزم و گۆشەگیری تێكدەشكێنن و لەسەر ئەم بنەمایە لە ٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا جارێكی دیكە بە ڕێزەوە یادی فەرماندە نەمرەكانی دەلال ئامەد و ئازێ مەلازگیر دەكەینەوە.
وەك دەزانرێت لە مانگی تشرینی دووەمی 2012 دا لە زاگرۆسی ناوەندی بەرخۆداندا، شەهیدی گەورەماندا. ڕۆژی 3 ی تشرینی دووەم، كەریم شڕنەخ و حەقی عورفا و 18 ی تشرینی دووەم لە لە شەمزینان هەڤاڵ سەرحەد شەهید بوون. ئەم هەڤاڵانە لە ساڵی2012 دا فەرماندەی بەرخۆدانی گەورەی شەمزینان بوون. ئەوان ڕۆڵەی قارەمانی بۆتان بوون و ژیانیان بەخشییە بەرخۆدانی گەریلا و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرماندەیی هەپەگە بوون. بە شەهیدبوونی خۆیان قاڕەمانێتی بۆتان و بەرخۆدانی زاگرۆسیان لە لوتكەدا جێبەجێ كرد. ئێمە لە دەیەمین ساڵی شەهیدبوونیاندا بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵ ڕەشید و كەریم و حەقی دەكەینەوە و رایدەگەیەنین لە دەیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، بە فەرماندەیی مەعنەوی ئەوان شەڕێكی گەورە بەڕێوە دەبەین و تۆڵەیان دەكەینەوە.
دەزانرێت لە مانگی تشرینی دووەمی2004 دا ئێمە وەك بزوتنەوەكە و گەل شەهیدی گەورەمان داوە. ڕۆژی29 ی تشرینی دووەم، شیلان كۆبانێ، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی و چوار هەڤاڵمان لە موسڵ شەهید بوون. ئەو هەڤاڵانە لە موسڵەوە بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێكەوتبوون بۆ ڕێكخستنی شۆڕشی ڕۆژئاوا كە 10 ساڵە بووەتە هیوای گەلەكەمان و لەلایەن چەتەكانی داعشەوە شەهیدكران كە بە شێوەیەكی دڕندانە هێرشیان كردە سەر شەنگال و كۆبانێ. بە تێكۆشانی یادكردنەوەی ئەو شەهیدانە، شەنگال و كۆبانێ و ڕۆژاڤا ئازادكران و چەتەكانی داعش كە بەڵای سەری مرۆڤایەتی گەورەترین گورزیان لە مێژوودا بەركەوت. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە بە ڕێزەوە یادی 17 ساڵەی شەهیدبوونی هەڤاڵ شیلان كۆبانێ و هەڤاڵانی دەكەینەوە و یادیان هەموو ڕۆژێك لە خەباتی پارتەكەمان و لە شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوادا دەژی.
لەم دواییەدا لە 10 ی تشرینی دووەمدا قارەمانی خاكی شێرانی دێرسیم، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی و فەرماندەیی هەپەگە لە دێرسیم هەڤاڵ یڵماز دێرسیم شەهیدبوو. شەهیدی نەمری مانگی تشرینی دووەم، كوڕەزای ڕاستەقینەی پیر سەید ڕەزا، وەسیەتی نیشتمانپەروەری گەورەی كوردستانی پشتگوێ نەخت. گیانی خۆی فیدا كرد و بە بەرخۆدانی گەریلا جارێكی دیكە نیشانی هەمووانیدا كە دێرسیم خاكی شێرانە و جارێكی دیكە سەلماندی كە چەكی ئازادی لە دێرسیم بێدەنگ نەكراوە و هەرگیز بێدەنگ نابێت. لەسەر ئەم بنەمایە، یادی فەرماندەی دێرسیم هەڤاڵ یەڵماز و یادی سەید ڕەزا ڕێبەری دێرسیم و هەڤاڵانی دەكینەوە. لە تێكۆشانی ئازادی و لە دێرسیمی ئازاددا هەمیشە یادی ئەوان دەكەینەوە.
دەبینرێت مانگی تشرینی دووەم لە سەرەتاوە تا كۆتایی پڕە لە شەهیدان لە كازم ئایدن- ەوە، كە لە مانگی تشرینی دووەمی1981 لە دێرسیم شەهید بوو بۆ یەڵماز دێرسیم، كە لە ساڵی 2020 دا لە هەمان گۆڕەپان شەهید بوو، لە تێكۆشانی چل ساڵەدا و لە هەموو ڕۆژێكی مانگی تشرینی دووەمدا شەهیدی گەورەماندا. نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت ئەوانەی ئێمەیان گەیاندە ئەم سەردەمە و ئیرادەی تێكۆشان و ژیانی ئازادیان بە ئێمە ناساند شەهیدە قاڕەمانەكانمانن. ئەو شەهیدە قاڕەمانانە مانگی تشرینی دووەمیان كردە مانگی ڕاستەقینەی پەكەكە. شەهیدە قارەمانەكانمان كە بە هێڵی ئاپۆیی و ژیانی ئازاد و نیشتمانپەروەری كوردستانەوە ئاوێتە ببوون، هەست و هزر و هێز و هەموو شتێكیان پێبەخشین كە پێویستیمان پێ هەبوو.
لەسەر ئەم بنەمایە لەكەسایەتی سەید ڕەزا و هاوڕێكانی، هەڤاڵ كازم ئایدن، یلماز دەرسیم، دەلال ئامەد، ئازێ مەلازگیرت، شیلان كۆبانێ، ڕەشید سەردار، كەریم شڕنەخ و حوقی عورفا شەهیدانی گەورەی مانگی تشرینی دووەمدا، جارێكی تر بەڕێزەوەی یادی شەهیدانی تێكۆشانی ئازادی و پارتەكەمان دەكەینەوە. بانگەوازیمان لەسەرەتادا بۆ ژنان و گەنجان و هەموو گەل و دۆستانی نیشتمانپەروەرمان ئەوەیە كە بە چالاكی جیاواز یادی شەهیدانی قارەمانمان بكەنەوە، بە شێوەیەكی دروست لێیان تێبگەن، پێویستە هەنگاو بە هەنگاو تێكۆشانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو ناوچەیەك پەرە پێبدەین “
‘بێگومان تۆڵەی هێرشی نامەردانە دەكرێتەوە‘
كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە هێرشەكەی دوو ڕۆژ لەمەوبەری قامیشلۆی ئیدانە كرد و ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی ئەم ڕاگەیەنراوە ئامادەكرا، بیستمان لە شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان، لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی توركیای فاشیستدا كە دوژمنی كوردە وڵاتپارێزانی گەورە یوسف و محەمەد و مەزڵوم گولۆ شەهید بوون. ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە نامەردانەیە دەكەین. بەڕێزەوە یادی دۆستی دێرینی ڕێبەر ئاپۆ یوسف گولۆ و محەمەد و مەزلۆم دەكەینەوە. هاوخەمی خۆمان لەگەڵ خانەوادەی گولۆ ڕادەگەیەنین. بە دڵنیاییەوە تۆڵەی ئەو هێرشە نامەردانەیە دەكەینەوە. داوا لە گەلەكەمان دەكەین كە خاوەنداری لە شەهیدان بكەن.”