گەریلا كوژرانی 17 سەرباز و دوو ئەفسەری باڵای توركیای راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هەپەگە رایگەیاند، لە ئەنجامی چەند چالاكیەكدا 17 سەربازی سوپای توركیا و دوو ئەفسەری باڵا كوژراون، دوو ئۆتۆمبێلی زریپۆشیش لەناوبراون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ( هەپەگە ) لە بارەی چالاكی و هێرشەكانی گەریلا راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت: گەریلاكانی ئازادی گورزی قورس لە سوپای توركیا دەدەن، لە ئەنجامی چالاكییەكان بۆ یادكردنەوەی بەرخودانی 14 ی تەمموز تیمە گەڕۆكەكانیان 17 سەرباز و دوو ئەفسەری سوپای توركیایان كوشتووە.

هەپەگە ڕاشیگەیاندووە: گەریلا دوو ئۆتۆمبێلی زریپۆشیان تێكشكاند، گورز لە هەلیكۆپتەرێك وەشێنرا.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، سوپای توركیا شەش جار بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی، 26 جاریش بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و پێنج جاریش بە فڕۆكەی شەڕ گۆڕەپانەكانی بەرخودان و تونێلەكانی شەڕیان بۆردومان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا