لە ئایندەیەکی نزیکدا 675 مێگاوات کارەبا بە تۆڕی نیشتمانی زیاددەبێت

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا 675 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاددەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە ئایندەیەکی نزیکدا 675 مێگاوات کارەبا بە تۆڕی نیشتمانی زیاددەبێت کە 86 مێگاواتی لە هەولێر و دهۆك و سلێمانی دەبێت.

ئەوەشی ئاشکراکرد، لە بازیان 500 مێگاوات و لە تاسڵوجە 51 مێگاوات و لە دێرەلوکیش 37 مێگاوات کارەبا بە تۆڕی نیشتمانی زیاددەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا