مۆسكۆ سزای سەرۆكوەزیران و چەند بەرپرسێكی باڵای بەریتانیا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ڕێگەی چوون بۆ وڵاتەكەی لە بۆرس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، لیز ترەس وەزیری دەرەوە و بێن واڵس وەزیری بەرگری و 10 سیاسەتمەدار و ئەندامی تری حكومەتی بەریتانیا گرتووە.

وەزارەتەكە ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە بەهۆی كرداری دوژمنكارانەی بێپێشینەی حكومەتی بەریتانیایە بەتایبەتی لەسەر هەڵوێستەكانی سزاكانی دژ بە كاربەدەستە باڵاكانی ڕووسیا و وەزارەتەكە دەشڵێت: لە ماوەی داهاتوودا لیستی ئەو ناوانە زیاتریش دەكات.

هەفتەی ڕابردوو جۆنسن سەردانی كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیای كرد و لەوێ لەگەڵ سەرۆكی ئۆكرانیا ڤلۆدیمیر زێڵینسكی ستایشی یەكتریان كرد بۆ هاوكارییەكانیان لەو كاتەوەی داگیركارییەكانی ڕووسیا لە ئۆكرانیا دەستیپێكردووە كە مۆسكۆ بە ” ئۆپەراسیۆنێكی تایبەت” ناودێری دەكات.

وتەبێژێكی حكومەتی بەریتانیا لە وەڵامی بڕیارەكەی مۆسكۆ بۆ قەدەغەكردنی جۆنسن و سیاسەتمەدارانی تری بەریتانیا لە چوونە ناو وڵاتەكەوە گوتی: بەریتانیا و هاوبەشەكانی تری جیهانی یەكگرتوون لە سەرزنشتكردنی كردارە شەرمەزارییەكانی حكومەتی ڕووسیا لە ئۆكرانیا و داوا لە كرێملن دەكەن شەڕەكە ڕاگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا