پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو شەڕەی رووسیا ئامادەكاری بۆ دەكات، دەبێتە گەورەترین شەڕی ئەوروپا لە (1945)ـەوە، وتیشی: پێویستە خەڵك بزانن لەو شەڕە خوێنی مەدەنییەكان دەڕژێت، نەك تەنیا خەڵكی ئۆكرانیا، بەڵكو خەڵكی رووسیاش دەبنە قوربانی.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ “بی بی سی”سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا وتی: هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن پلانی شەڕەكە بە جۆرێك لە جۆرەكان دەستیپێكردووە.
وتیشی: بە گوێرەی ئەو زانیارییە هەواڵگریانەی هەمانە، هێرشەكەی رووسیا تەنیا بەرەو خۆرهەڵات نییە، بەڵكو بەرەو باكووریشە بۆ گەمارۆدانی كییڤ.
جۆنسۆن باسی لەوەشكرد، پێویستە خەڵك بزانن ئەو شەڕە خوێنی مەدەنییەكان دەڕژێت، نەك تەنیا خەڵكی ئۆكرانیا، بەڵكو خەڵكی رووسیاش دەبنە قوربانی.