زێلێنیسكی : دەستبەرداری بوون بە ئەندامی ناتۆ دەبین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت، ئەگەر سوپای رووسیا لە وڵاتەكەی بكشێتەوە و ئاگربەست رابگەیەندرێت، گرەنتی لە پاراستنی ئاسایشی وڵاتەكەی بدرێت، ئەوا ئامادە دەبن دەستبەرداری بوونە ئەندام لە ناتۆ بن.

لە میانی چاوپێكەوتنێكیدا لە یەكێك لە كەناڵە تەلەڤیزیۆنییەكانی وڵاتەكەی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی رایگەیاند: كە ئەمە تاكە رێككەوتنە بتوانرێت ئەنجام بدرێت بۆ رازیكردنی هەموو لایەنەكان.

زێلێنسكی وتی: ئامادەیە لەگەڵ سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كۆببێتەوە و پێی وایە تا ئەو كاتەی لەگەڵ پووتین كۆبوونەوە ئەنجام نەدرێت ئەستەمە لەوە تێبگەین رووسیا دەیەوێت كۆتایی بەجەنگ بهێنێت یان نا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا