روسیا: ئەو چەكانەی دەدرێتە ئۆكرانیا لە بازاڕی رەش دەفرۆشرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری بەرگری رووسیا ئاشكرایكرد، ئەو چەكانەی دەدرێنە ئۆكرانیا، لەبازاڕی رەش دەفرۆشرێنەوە.

سێرگی شۆیجۆ، وەزیری بەرگری رووسیا لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو چەكانەی ئەوروپا دەیدات بە ئۆكرانیا لە رێگەی بازاڕی رەشەوە دەگاتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شۆیجۆ راشیگەیاند، تا ئێستا ئەوروپا 28 هەزار تۆن چەكی بە ئۆكرانیاداوە، بۆ ئەوەی جەنگ و رووبەڕووبوونەوەكان و خوێنڕشتن بەردەوام بێت.

شەڕی ئۆكرانیا لە (24ـی شوباتی 2022)ـەوە دەستیپێكردووە و لە دەستپێكی شەڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایتەخت پێشڕەوی كرد، دواتر پاشەكشەی كرد، ئەو شەڕە كاریگەری بۆ سەر بازاڕەكانی جیهان دروستكرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا