پۆڵەندا بەنیازە تانكی لێۆپاردی ئەڵمانی بگوازێتەوە بۆ ئۆكرانیا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ئەندریج دودا سەرۆكی پۆڵەندا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و گیتاناس نۆسێدا سەرۆكی لیتوانیا ڕایگەیاند، بەنیازن لە چوارچێوەی پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ هێزەكانی ئۆكرانیا ژمارەیەك تانكی لیۆپاردی ئەڵمانی بگوازنەوە بۆ ئەو وڵاتە و بڕیاریانداوە كە پشتگیرییەكی لەو شێوەیە لە لایەن پۆڵەنداوە پێشكەش بە ئۆكرانیەكان بكەن.

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئەوەی خستەڕوو، وڵاتانی ناتۆ بە دابینكردنی چەك بۆ ئۆكرانیا یاری بە ئاگر دەكەن.

دمیتری پێسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرێملین رایگەیاند، سەرۆكی ڕوسیا ئاماژەی بەوەكردوە دابینكردنی چەك بۆ ئۆكرانیا لەلایەن ڕۆژئاواوە هیچ یارمەتیدەر نییە بۆ سەركەوتنی دانوستانەكانی مۆسكۆ و كیێڤ و كاریگەری نەرێنی دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا