سوپای ئۆكرانیا كۆنترۆڵكردنەوەی شاری (لیمان) ی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سوپای ئۆكرانیا شاری (لیمان) ی لە هەرێمی دۆنێتسك كۆنترۆڵكردەوە، كە ئەو شارە هەفتەی رابردوو لە چوارچێوەی راپرسی چوار هەرێمەكەی ئۆكرانیا، خرایە سەر روسیا.

وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە هێزەكانیان بەهۆی مەترسی گەمارۆدان، لە شاری لیمان كشاونەتەوە، چونكە سوپای ئۆكرانیا هێزێكی زۆری بە ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە جوڵاندووە، لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا رایگەیاند، هێزەكانیان چوونەتە ناو شاری لیمانی سەر بە هەرێمی دۆنێتسك لە رۆژهەڵاتی وڵات و شارەكەیان كۆنترۆڵكردووەتەوە.

ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كاردانەوە بەرامبەر كۆنترۆڵكردنەوەی شاری لیمان رایگەیاند، جەنگ بەردەوامە و سوپای ئۆكرانیا ئامادەیە لە هەفتەكانی داهاتوو ناوچەكانی تری هەرێمی دۆنێتسك كۆنتڕۆڵ بكاتەوە، زیلینسكی بەڵێنیشیدا، ناوچەكانی هەرێمی دۆنباس كۆنترۆڵ بكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا