قوباد تاڵەبانی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی یۆنان تاوتوێی چەند پرسێك دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە پەراوێزی كۆڕبەندی ئابوری دێلفی لەوڵاتی یۆنان لەگەڵ سانۆس دۆكۆس راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە كۆبوەوە و پێكەوە تاووتوێی چەند پرسێكی گرنگیان كرد لەوانە پرسی تیرۆرو كێشەی خۆراك.

لە ‌كۆبوونە‌وە‌كە‌دا كە ئەمڕۆ پێنج شەممە 7_4_2022 بەڕێوەچوو، باسی كێشەی تیرۆرو گروپە توندڕەوەكان و چۆنییەتی ریشەكێشكردنی ئەو گروپانە كراو هەردوولا هاوڕابوون كە دۆخی خراپی ئابوری و لاوازی سیستمی حكومڕانی زەمینە بۆ گەشەكردنی ئەم گروپانە خۆش دەكەن و بۆ ریشەكێشكردنی ئەم گروپانەش پێویستە نەك تەنها لەڕووی ئەمنییەوە، بەڵكو لەڕووی ئابوری و سیاسییەوە هاوكاری و پلانی نێودەوڵەتی هەبێت.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، تاووتوێی كێشەی خۆراك كرا كە بەتایبەتیش لە ماوەی رابردوودا بەهۆی كاریگەری شەڕی روسیاو ئۆكرانیاوە ئەم كێشەیە قوڵتر بووەتەوە.

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی گرنگیدانی زیاتری كرد بەكەرتی كشتوكاڵ و رایگەیاند: هەرێمی كوردستان وڵاتێكی كشتوكاڵییەو دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراكی وڵاتانی ناوچەكەو بۆ ئەمەش پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی بیانی دەكەین بۆ وەبەرهێنان لەكەرتی كشتوكاڵدا.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا تاووتوێی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی یۆنان كرا و بەتایبەتیش هەردوولا جەختیان كردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا