كاروان گەزنەیی: گەمارۆدان و كەللەڕەقی سیاسی ئاكامی خێری نابێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت، سیاسەت بە كەللە ڕەقی و گەمارۆدانی بەشێكی كوردستان ناكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، لە یادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لە دژی جەور و ستەمی ڕژێمی خۆ سەپێنی بەعسیدا، ئەمڕۆ لە شاری ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین، بەشداریمان كرد لە 32-ەمین ساڵوەگەڕی ئەم ڕۆژە پڕ شانازی و مێژووییە.

كاروان گەزنەیی، دەشڵێت، لەم یادە مەزنە و لە بەردەم جەماوەری دەڤەری ڕاپەڕین و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، سەرۆك بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، بەو پەڕی ئازایەتی و لەخۆبووردووییەوە داوای لێبووردنی كرد لە ئاست خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی هاووڵاتییان بە شێوەیەكی ڕاستەقینە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەڵێ دەبێت هەموو هێزەكان یەكەمجار دان بە كێشەكاندا بنێین، و دواتر داوای لێبووردن بكەین، و ئینجا هەنگاو بەرەو چارەسەری جددی بنێین تا درەنگتر نەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، قسە و بەڵێنی بێكردار بێسوودن، و گەمارۆدان و كەللەڕەقی سیاسی، ئاكامی خێری نابێت و دوورنیە خەڵك بگەیەنێت بە كەناری بیركردنەوە لە ئەزموونێك، كە پێشتر سوودی پێگەیاندووە بۆ لەناوبردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و زوڵم و ناجۆری سیاسەت كردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا