راستی هەواڵی زیادکردنی نرخی نەوتی رەش ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق رەتیکردەوە نرخی نەوتی رەش زیادکرابێت و رایگەیاند، ئەو نرخەی ئێستا هەمان نرخی پێشووە و هیچ گۆڕانکارییەک نییە.

بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی رەش بە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێت و هەر لیترێک بەرامبەر 100 دیناری عێراقییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بە نوسراوێکی فەرمی کە واژۆی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لەسەربوو ئاماژە بەوەکرا، نرخی فرۆشتنی بەرمیلێک نەوتی رەش لە 100 هەزار دینارەوە بۆ 150 هەزار زیادیکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا