پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی و 100 دۆلار گەیشتە زیاتر لە 158 هەزار دینار، هۆكاری سەرەكییش هۆشدارییەكی بانكی ناوەندیی عێراق بوو لەبارەی كارتە ئەلیكترۆنییەكان.
رۆژی دووشەممە 20_11_2023، لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا، 100 دۆلار بە 157 هەزار و 700 دینار مامەڵەی پێوەكرا. بەڵام لەكاتی داخستنی بازاڕدا ئاراستەی بەهای دینار پێچەوانە بووەوە؛ بەهای دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 158 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق هۆشداریی دایە هاووڵاتییان لە خراپ بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنیی پارە لە دەرەوەی عێراق و دەڵێت، ئەو كارتە دەستەبەركراوە بۆ ئەوەی پێداویستیی هاووڵاتیان بەشێوەیەكی باش و سرووشتی پڕ بكاتەوە.
كارتی ئەلیكترۆنیی پارە لە رێگەی بانكە حكومی و تایبەتییە مۆڵەتپێدراوەكانی بانكی ناوەندیی عێراق دروست دەكرێت، كە هاووڵاتیان لە رێگەی پڕكردنەوەیان مامەڵەی دارایی پێوە دەكەن، بەڵام هەندێكیان بۆ بە قاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق بەكاردەهێندرێن، دوای ئەوەی بە نرخی فەرمی لە بانكی ناوەندی دەكڕدرێن كە 1310 دینارە، لەكاتێكدا بەهاكەی لە بازاڕ زیاتر لە 1570 دینارە.