57 كۆچبەرەكە گەشتنەوە هەرێمی كوردستان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەو 57 كۆچبەرە كوردەی كە توركیا رادەستی سوریای كردن و ماوەی چەند رۆژێكە لە كەمپی عەزازدان گەڕانەوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ بە خانەوادەكانیان شاد دەبنەوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: ئەو 57 كۆچبەرە ئەمشەو گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئێستا لە شاری هەولێرن، ئێمەش دەچین بۆ پێشوازی لێكردنیان و ئەوانەیان دانیشتووی رانیەن دەیان گەڕێنینەوە بۆ رانیە و ئەوانەشی دانیشتووی سلێمانین دەیان گەڕێنینەوە بۆ سلێمانی.

رۆژی هەینی ئەو كۆچبەرانە لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا سوپاسی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمیان كرد لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی داویەتی بۆ گەڕاندنەوەیان.

ئەو كۆچبەرانە دوای ئەوەی لەتوركیا دەستگیركران خۆیان بە سوری ناساندبوو، بۆیە حكومەتی توركیا رادەستی سوریای كردبوون و ماوەی چەند رۆژێك لە كەمپی عەزاز گلدرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا