سەدر: لەسەر هێرشەكانی توركیا چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر، دەڵێت، لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێم و تۆمەتباركردنی پارتی بە هاوكاریكردنی توركیا، چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەكەین، باس لەوەش دەكات، گەر لایەنە دبلۆماسیەكانی توركیا وەڵامیان نەبێت لە بارەی دەستدرێژیەكانەوە، وەڵام دەدرێنەوە لە داهاتوودا، هەموو دەستدرێژیەكان ڕەتكراوەن، چونكە سەروەری عێراق ڕێزلێگراوە و لەلایەن هەمووانەوە دەپارێزرێ.

لە بارەی ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی پارتی دەكرێن بەوەی هێرشەكانی توركیا بە ڕێككەوتن بووە لەگەڵی، سەڵاح عوبەیدی وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: دەبێت ئەو لایەنەی تۆمەتەكەی ئاراستەی كراوە خۆی وەڵام بداتەوە، ئێمە چاوەڕێی وەڵامی پارتی دەكەین، ئایا هەماهەنگی هەیە لەگەڵیان یاخود نە، گەرچی بەدووری دەزانین پارتی ئەم هێرشانەیان قەبوڵ كردبێت.

وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر باسی لەوەکرد، ڕوون نەبوونی ئامانجی هێرشەكانی توركیا مایەی گرفتە، لە ماوەی ڕابردوودا بیانوویان بۆ ئەنجامدانی هێرشەكان، بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان بووە، گوایە بوونیان مەترسیە لەسەر ئاسایش و سەقامگیری توركیا، وتی: گەر واشبێت، دەبێت بە گفتووگۆ و ڕاگۆرینەوە، كێشەكان چارەسەر بكرێن، تا سنور بۆ ئەوە دابنرێت كە پێیدەوترێت مەترسی پەكەكە لەسەر توركیا.

وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدری ڕێبەری ڕەوتی سەدر، وتیشی: موقتەدا سەدر لە بارەی هێرشە دووبارە بووەوەكانی توركیای دراوسێوە بە ئاراستەی عێراق، هەڵوێستی خۆی دەربڕیووە، پێداگیرە لەسەر پاراستنی پەیوەندیەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق بەتایبەت توركیا، بەڵام دەبێت پەیوەندیەكان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوو لایەنە بێت، سەروەری عێراق لە ئاسمان و زەویەوە پێشێل نەكرێت، گەر لایەنە دبلۆماسیەكانی توركیا وەڵامیان نەبێت لە بارەی دەستدرێژیەكانەوە، وەڵام دەدرێنەوە لە داهاتوودا، هەموو دەستدرێژیەكان ڕەتكراوەن، چونكە سەروەری عێراق ڕێزلێگراوە و لەلایەن هەمووانەوە دەپارێزرێ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا