“حكومەتی هەرێم و عێراق هاوكاری گەڕانەوەی كۆچبەرانییان نەكردووە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت” نە حكومەتی عێراقی نە حكومەتی هەرێم هیچ كامیان هاوكاری گەڕانەوەی كۆچبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستانیان نەكردووە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەی هەیە تا ئێستا هێڵە ئاسمانیەكانە كە كۆچبەران دەهێنێتەوە و بلیتی فڕۆكەیان بە بێ بەرامبەر بۆ دابینكراوە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە دەنگی ئەمریكای راگەیاند: ئەوان داوایانكردووە هاوكاری ماددی ئەو هاوڵاتیە كۆچبەرانە بكرێت تا بتوانن ژیانی خۆیان جارێكی تر ڕێكبخەنەوە و بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگا چونكە زۆربەیان هەرچییان هەبووە پێش ڕۆیشتن فرۆشتوویانە و لەو ڕێگایە دایانناوە، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا ئەوە نەكراوە، دەشڵێت” لەسەرەتادا ژمارەی ئەو كەسانەی دەیانویست بگەڕێنەوە زۆر زیاتر بوو لەوەی ئێستا هەیە بەڵام كەس نەهات بەدەمیانەوە. ”

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاماژەی بەوەشكرد “پێش مانگێك كە تازە ئەم كێشەیەی كۆچبەران سەری هەڵدابوو ئێمە بەنامەی فەرمی وەزارەتی دەرەوە و كۆچ و كۆچبەران و حكومەتمان ئاگاداركردەوە و ئامادەیی خۆمان دەربڕی كە تیمێكی خۆمان بنێرینە ئەوێ بۆ لای ئەو كۆچبەرانەی كە خوازیارن ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان و عێراق، لەبەرامبەردا حكومەت هاوكار بێت بۆ پێدانی پاسپۆڕتی كاتی(جواز مرور) وە سەبارەت بەوانەشی لەوێ دەمێننەوە داوامان كردووە كە هیچ كەسێك بە زۆر نەگەڕێنرێتەوە. ”

ئاری جەلال دەربارەی ڕێژەی پەنابەران وتی: بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتووە نزیكەی حەوت هەزار پەنابەر لەسەرتاسەری بیلاڕوسیا هەن كە زۆرترینیان خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستانن، لەو ژمارەیەش سێ-چوار هەزار كۆچبەر لەسەر سنورن، لەماوەی ئەمساڵی ڕابردوش نزیكەی پێنج هەزار كۆچبەر توانیوییانە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا لە كەمپەكانی پۆڵەندا و لیتوانیا و لاتیڤیادان.

ئاری جەلال جەختی لەوەشكردەوە” تا ئێستا نەحكومەتی هەرێم نە حكومەتی عێراق هیچ كامیان هاوكاری كرداری مادییان بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە نەكردووە، ئەوەی هەیە هێڵە ئاسمانییەكانە كە بلیتی گەڕانەوەیان بێ بەرامبەر پێدراوە، ئێمە وەكو دەزگاكەمان داوامانكردووە كە هاوكاری مادیی ئەو كۆچبەرانە بكرێن جگە لە بلیتی فڕۆكە بۆ گەڕانەوەیان، بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی خۆیان دروست بكەنەوە و بگەڕێنەوە ناو كۆمەڵگا، چونكە زۆر لەو كۆچبەرانە هەموو ماڵی خۆیان فرۆشتووە لەو ڕێگایە دایانناوە. “

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا