بەهۆی لێشاوی کۆچبەرانی عێراق و هەرێم وڵاتێک سنورەکانی تەلبەند دەکات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەزگای لوتكە بۆكاروباری پەنابەران رایدەگەیەنێت “دیاردەی کۆچی نایاسایی لە عێراقەوە بۆ ناو خاکی لیتوانیا لەڕێگەی وڵاتی بیلاڕووسیاوە دەستی پێکردووە، بەشێك لەگەنجانی هەرێمیش بەنیازن لەو رێگەیەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتانی ئەوروپا، بەوهۆیەوە بیلاڕووسیا بڕیاریداوە سنورەكانی تەلبەند بكات”.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەستگای لوتكە لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ پۆڵەتیك پرێس نێردراوە تیایدا رایگەیاندووە “لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دیاردەی کۆچی نایاسایی لە عێراقەوە بۆ ناو خاکی لیتوانیا لەڕێگەی وڵاتی بیلاڕووسیاوە دەستی پێکردووە و ئێستاش بەشێک لە گەنجانی هەرێم خۆیان ئامادەدەکەن کە لەو ڕێگایەوە بگەنە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام هەڵخەڵەتێنراون و هەرکە گەیشتنە ئەوێ دەستگیردەکرێن، دەشڵێت، بەهۆیەوە بیلاڕووسیا دەیەوێت سنورەکانی تەلبەند بکات.

وتیشی “دروستبوونی پەیوەندیی گەشتیارییەوە لە نێوان عیراق و بیلاڕوسیادا، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دیاردەی کۆچی نایاسایی لە عێراقەوە بۆ ناو خاکی لیتوانیا دەستی پێ کردووە کە چەندین لێکەوتەی هەبووە و لە ئێستاشدا بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان خۆیان ئامادەدەکەن کە لەم ڕێگایەوە بگەنە وڵاتە دڵخوازەکانیان لە خاکی ئەورووپا. ”

بەوتەی ئاری جەلال، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەشێک لە قاچاخچییەکان دەستیان کردووە بە هاندانی گەنجان بۆ ئەوەی کە لەڕێگای کۆمپانیا گەشتیارییەکانەوە خۆیان بگەیەننە وڵاتی بیلاڕوسیا و ئەوانیش لەو وڵاتەوە بە ئۆتۆمبێل دەیانخەنە ناو خاکی لیتوانیا، ئەم لێشاوە کۆچەی کە لەڕێگای وڵاتانی بیلاڕوسیا و لیتوانیاوە دەستی پێ کردووە شەپۆلێکی نوێیە لە کۆچی گەنجان کە پێیان وایە یاخود وا تێگەیەندراون کە ئەمە ڕێگایەکی سەلامەتترە و ئەگەری گەیشتنیان بە وڵاتانی ئەوروپا لەم ڕێگایەوە زۆر بەرزترە، کە تێگەیشتنێکی هەڵەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، وڵاتی لیتوانیا لەئێستادا بڕی 41 ملیۆن دۆلاری دابین کردووە بۆ تەلبەند کردنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتی بیلاڕوسیا و دانانی کامێرای چاودێری و ڕادار لەسەر ئەو سنوورانە بۆ ڕاگرتنی هەموو سنووربەزاندنێك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا