بەریتانیا هۆشداری دەداتە كۆچبەران

پۆڵەتیك پرێس

وڵاتی بەریتانیا لەرێگەی ناردنی كورتە ڤیدیۆوە هۆشداری دەداتە ئەو كۆچبەرانەی كە بەنیازن بەڕێگەی نایاسایی بچنە ئەو وڵاتەوە.

ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، ئەو كۆچبەرانەی بە نیازن بە قاچاخ و رێگەی نایاسایی بچنە نێو بەریتانیاوە، لەلایەن بەریتانیاەوە لە رێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە كورتە ڤیدیۆیی ئاگاداركردنەوەیان بۆ دێت، لە پێناو ئەوەی ژیانیان نەخەنە مەترسییەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی زانیارییەكانی دەزگاكەیان كورتە ڤیدیۆی ئاگاداركردنەوە بۆ ئەو كۆچبەرانە دەچێت كە نزیكن لە دەوروبەری سنورەكانی بەریتانیاوە لە رێگای فەیسبووك و ئینستاگرامەوەن ڤیدیۆكانیش بە پێنج زمان وەردەگێڕدرێت، كە ئەوانیش عەرەبی و كوردی و فارسی و پەشتۆین ئەوەش لەبەر ئەوەی زۆرینەی كۆچبەران لە نەتەوەی عێراقی و ئێرانی و سودانی و سوری و ئەفغانین.

دەشڵێت، “لە نێو ڤیدیۆكەدا ئاگاداردەكرێنەوە كە ئەگەر بە سەلامەتیش بگەنە بەریتانیا، راستەوخۆ دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتانی دیكەی ئەوروپی”.

ئەو رێكارانەی بەریتانیا بەرانبەر كۆچبەران دوای ئەوە دێت بەهۆی چونی كۆچبەران لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا چەندینجار رووداوی نەخوازراو روویداوەو بەهۆیەوە چەندین كۆچبەر بوونەتە قوربانی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا