ئەمڕۆ كۆچبەرە كوردەكانی میسر دەگەڕێنرێنەوە هەرێم

پۆڵەتیك پرێس

ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە لەوڵاتی میسر دەستیگركرابوون سەرجەمیان ئازاد كران، ئەمڕۆش لەرێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێم.

پێشتر ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە بە پۆڵەتیك پرێسی رایگەیاندبوو، ئامادەكارییەكانیان بۆ گەڕاندنەوەی كۆچبەرە كوردە دەستگیركراوەكانی میسر كردووەو لەرێگەی فڕۆكەیەكەوە كە لاهور شێخ جەنگی بۆی دابینكردوون ئەو كۆچبەرانە دەگەڕێننەوە بۆ هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كۆچبەرانە 25 كەسان كوردن و مانگی رابردوو ویستوویانە لە وڵاتی توركیاوە بە ڕێگای ئاوی بگەنە كەناراوەكانی ئیتاڵیا، بەڵام لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیر كران و چەند هەفتەیەكە لەو وڵاتە دەستبەسەر بوون.

ئەو كۆچبەرانە لەرێكەوتی 21ی 10ی 2020، لەدەریای سپی ناوەڕاست لەلایەن هێزی دەریایی مسریەوە ڕزگار كران و دواتر لەو وڵاتە دەست بەسەر كران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا