ئاری جەلال: كۆچكردن بۆ دەرەوە كەمیكردووە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمساڵ کە دەرگای سنوورەکان کراونەتەوە 26 هەزار و 772 هاوڵاتی عێراقی کە زۆربەیان کوردن لەڕێگەی كۆچی نایاساییەوە خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا و داوای مافی پەنابەرییان کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران، بەپۆڵەتیك پرێسی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئامارەكان لەم ساڵدا بەشێوەیەكی بەرچاو ڕێژەی كۆچكردن كەمیكردووە لەبەر ئەوەی لەمساڵدا 27 هەزاركەس كۆچیان بۆدرەوە كردووە بەڵام لەساڵی 2020 كاتێك رێگانایاساییەكان كراوە بوون بەماوەیەكی كەم 34 هەزار كەس كۆچیان كردووە.

وتیشی: “لەمساڵدا پێنج کۆچبەر گیانیان لەدەستداوەو تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان”.

راشیگەیاند، ساڵی 2015 تا ئەمڕۆ زیاتر لە 623 هەزار كەس لەعیراقەوە كۆچیان بۆ وڵاتانی دەرەوە كردووە، كە زۆرینەیان كوردن و لەوڕێژەیەش 256 كەسیان گیانیان لەدەستداوە و 173 کەس بێسەروشوێنن و دۆسیەکانیان بەکراوەیی ماوەتەوە و 11 کەسیش لەوانە لەرێگەی پشکنینی دی ئێن ئەیەوە تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

بەوتەی سەرۆكی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران شەپۆلی کۆچكردن بۆ دەرەوە بەبەراورد بەساڵانی رابردوو كەمبووەتەوە هۆكاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان و پێکهێنانی هێزی هاوبەش لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ پاراستنی سنورەکان.

سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رونیشیكردەوە ئەوانەی بەشێوەی نایاسایی كۆچیان بۆ دەرەوە كردووە رێژەی لە 60% بۆ %70 خەڵكی هەرێی كوردستان بوون و نەبوونی موچەو كەمی خزمەتگوزاری شەری داعش هۆكاری كۆچكردنیان بووە.

ئاری جەڵال ئەوەشی ئاشكرا كرد، نزیكەی 40 هەزار هاوڵاتیی عێراقی لەژێر هەڕەشەی بەزۆرناردنەوەدان كە 10 هەزارلەو كەسانە لەو وڵاتانەی كۆچیان بۆكردووە هیچ وەڵامێكیان پێنەدراوە.

پێشتریش، رێبوار بابكەیی، سەرۆكی لیژنی پەیوەندییەكان‌و رەوەندی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەماوەی رابردوودا راپۆڕتێكی وردمان لەسەر كۆچی گەنجان ئامادەكردووەو تێیدا هۆكارو چارەسەرەكانی ئەو دیاردەمان دەستنیشانكردووەو داوایانكردووە یەكێك لە كۆبونەوەكانی داهاتوی پەرلەمان تایبەت بكرێت بە كۆچی گەنجان بۆ هاندەران‌و گفتوگۆكردن لەسەر ئەو راپۆرتەی لیژنەكەیان ئامادەیكردووە.

ئەمڕۆ 20ی حوزەیران 70 ساڵ تێپقەڕدەبێت بەسەر رێككەوتننامەی كۆڕبەندی جیهانی ساڵی 1951 ی “جنێف” كە تایبەت كرابوو بەمافەكانی پەنابەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا