پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئۆكسجین لە توركیاوە هاوردە دەكەن.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق بڵاویكردەوە محەمەد فەرتوسی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی نۆڕینگەكان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، رایگەیاندووە: كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە بەغدا لە ساڵی 2016 دا بنیاتنراوە كە حەوت هەزار لتر ئۆكسجین بۆ نەخۆشخانەكانی رەسافە و شاری پزیشكی دابین دەكات.
وتیشی: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا، ناچاربووین لە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە، ئۆكسجین لە توركیاوە هاوردە بكەین.
تا ئێستا یەك ملیۆن و 564 هەزار و 828 كەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 18 هەزار و 347 كەس گیانیان لە دەستداوە و یەك ملیۆن و 420 هەزار و 995 كەسیش چاكبوونەتەوە.